بە کوتکی تڵیشاو ئاو ناخورێ.
کوتک: کوتەک یان تێڵا لە کوردەواردا بۆ شەڕ بەکاردێت، تڵیشاو: قڵیشاو یان تەقیو، خوڕین: تێوەژەنن، یان تینهێنان بۆ کەسێک لەبارەی شتێکەوە، لە کۆمەڵگەدا کەسانێک شتێک بۆ شتێک بەکاردەهێنن کە کەڵکی نییە و جێناگرێت، واتە: بە جامێک ئاو ناخورێ کە کون بێت یان بە بێژگ ئاو لە کانی هەڵناهێنجرێت. [1]