بە کەریان وت: مەعریفەت بنوێنە؟ کلکی هەڵبڕی و تڕێکی لێدا.
کەر: گیاندارێکی چوارپێیە لە مێژوویەکی کۆنەوە لە کوردەواردا وەک باربەرە بەکارهێنراوە، مەبەست لە کەسی نەزان و نادانە کە لەناو کۆڕوکۆبوونەوەدا بە گفتولفت و دەربڕینەکانی ئابڕووی خۆی دەبا، واتە: کەسە نەزنەکان چاوەڕێ پێشکەشکردنی زانست و زانیاریان لێناکرێت، جگە لە نەزانی.[1]