$نێچیرڤان بارزانى، پیرۆزبایى لە یەکگرتووى ئیسلامى دەکات$
بەبۆنەى یادى بیست و نۆ ساڵەى ڕاگەیاندن و دامەزراندنى #یەکگرتووى ئیسلامیى کوردستان#ەوە، بە گەرمى پیرۆزبایى لە بەڕێزان ئەمیندارى گشتى و سەرکردایەتى و ئەندامان و جەماوەرى یەکگرتووى ئیسلامى دەکەم، هیواى سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
لەم یادەدا بە ڕێزەوە لە ڕۆڵ و ئامادەیى و هاوبەشیى یەکگرتووى ئیسلامیى کوردستان لە پرۆسەى سیاسیى هەرێمى کوردستان و عێراقدا دەڕوانین. بە و هیوایەى هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانى کوردستان، یەکڕیز و تەبا بۆ ئێستا و داهاتوویەکى باشتر، پێکەوە کار بکەین. [1]
#نێچیرڤان بارزانی#
سەرۆکى هەرێمى کوردستان
#06-02-2023#
$تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!$