$نێچیرڤان بارزانى، سەرەخۆشى لە بنەماڵەى خورشید دزەیی دەکات$
ئەمڕۆ یەکشەممە #05-02-2023# بەڕێز #نێچیرڤان بارزانى#، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز جەوهەر خورشید دزەیی، پرسە و سەرەخۆشى لە خۆیان و خانەوادەکەیان کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو د. خورشید دزەیی باوکی.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى دەربڕینى هاوسۆزى و هاوخەمیى خۆى لەگەڵ خێزان و بنەماڵە و کەسوکارى خوالێخۆشبوو، هەروەها هیواى خواست خواى مەزن گیانى باوکی بە بەزەیى و میهرەبانیى خۆى شاد بکات و ئارامى و دڵنەوایى بە خانەوادەکەیان ببەخشێت.
لاى خۆیەوە بەڕێز جەوهەر خورشید دزەیی سوپاس و پێزانینی خۆی و خانەوادەکەی بۆ پەیوەندى و هاوخەمى و هاوبەشیى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى دەربڕى. [1]
$تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!$