بە میزی ختک باران نابارێ.
ختک: پشیلە یان گوربە. هەموو کەسێک لە کۆمەڵگەدا خاوەنی بڕێک داهاتە، جا کەم بێت یان زۆر، هەوڵدەدات بەو بڕە داهاتە، کاسپی بکات، کاروکەسابەت بەپێی بڕی پارەکە دەگۆڕێت، پەندەکە بە یەکێک ئەوترێ کە بیەوێت بە پارەیەکی کەم ئیش و کارێکی گەورە ئەنجامبدات کە ئەوەش شتێکی نەگونجاوە. [1]