بە منداڵی لێم بار بوو، بە گەورەیی لێم هار بوو.
لێمباربوو: واتە: ئەرکبوو لەسەر شانم، یان کۆڵبوو بە پشتمەوە، بە یەکێکی هەژار و نەدار ئەوترێ کە منداڵەکانی بە نەبوونی و چنگەکڕکێ گەورەبکات، چی دەست دەکەوێت خۆی نەیخوات بیدات بەوان، دوای ئەوەی منداڵەکەی گەورە دەبن و لەخەم دەڕەخسێن، پاشان دەکەونە سەر کاروکەسابەتی خۆیان، ئەزێتی بدەن. [1]