بە لەوێچێک ئاو دەکەوێتە مەلە.
لەوێچێک: تۆزێک. لە کۆمەڵگەدا کەسانێک هەن بە هەر هۆکارێک بێت، پەروەردەیان نا تەندرووستە، واتە: بەشێوەیەکی ئاسایی بەپێی دابوونەریتی کۆمەڵایەتی لەناو خێزاندا پەروەردەی درووست نەکراون، کەسایەتیان نییە و وەک کەسێکی بێنرخ تەماشادەکرێن. بە دەهۆڵی هەموو کەسێک هەڵدەپەڕن. پەندەکە بە کەسێکی سووک ئەوترێ کە بەقسەیەک بکەوێتە سەما. [1]