سیستانی داوای هاوکاری دەکات بۆ زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا
چوارشەممە 08.02.2023
نووسینگەی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە ئێراق سەید عەلی سیستانی ڕاگەیەنراوێکی لەسەر بومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا بڵاوکردەوە و داوای کرد، هەوڵەکان یەکبخرێن بۆ هاوکاری زیانلێکەوتووان.
لە ڕاگەیەنراوێکدا، نووسینگەی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە ئێراق سەید عەلی سیستانی بڵاویکردەوە، ئەو بومەلەرزەیەی بەم دواییانە لە ناوچە گەورەکانی تورکیا و سووریای دا بووەهۆی زیانێکی گەورەی گیانی و ماددی لە ڕوداوێکی مرۆیدا کە لەم سەردەمەدا هاوشێوەی نەبووە.
مەرجەعی باڵای ئایینی لە نەجەف هاوکات هاوخەمی خۆی بۆ ئەو کەسانە دەردەبڕێت کە کەسانی نزیکییان لەو کارەساتەدا لەدەست داوە ، داوا لە خودای باڵادەست دەکات ئارامی و خۆڕاگری بە بریندارەکان ببخەشێت و بە زویی چاک ببنەوە
هەروەها، هیوای خواست تەواوی توانای لایەنە پەیوەندیدارەکان و تەواوی خەڵکی خێرۆمەند یەکبخرێن بۆ بە دەمەوەچوونی زیانلێکەوتووان و پێداویستییەکانی زیانلێکەوتووان بەخێرایی دابین بکرێت.
بەرەبەیانی ڕۆژی شەشی مانگە، بومەلەرزەیەکی بە گوڕی 7.9 شاری ماڕەشی باکووری کوردستانی هەژاند و بەهۆی بەهێزییەکەیەوە بومەلەرزەکە بەشێکی زۆر لە شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا و ڕۆژاوای کوردستان و سووریای گرتەوە.
[1]