$وردەکاری دامەزراندنی هێزە سەربازییە نوێیەکەی محەمەدی حاجی مەحمود$
ڕۆژی سێشەممە، #07-02-2023#، لە گوندی گوڵەخانەی #شارەزوور#، لە بەردەم بارەگای سەرەکی #حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان - حسک# بە ئامادەبوونی هەزاران گەنج دەستکرا بە تۆمارکردنی ناوی ئەو هاووڵاتیانەی کە خوازریارن ببن بە پێشمەرگە لەو هێزە نوێیەی کە پارتی سۆسیالیست دەیەوێت دابمەزرێنێت.
لە گوندی گوڵەخانەی شارەزوور بە دیاریکراوی لە بەردەم بارەگای سەرەکی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بەسەر پەرشتی ڕاستەوخۆی (ڕێبین #محەمەدی حاجی مەحمود#) کوڕی سکرتێری پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دەستکراوە بە تۆمارکردنی ناوی گەنجانی سنوورەکە بۆ ئەوەی ببنە پێشمەرگە لە ڕیزەکانی ئەو پارتەدا.
تۆمارکردنی ناوی گەنجان بۆ کردنیان بە پێشمەرگە لە ڕیزەکانی پارتی سۆسیالیست، لەسەر ڕەزامەندی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بووە، بەڵام وەزارەتی پێشمەرگە ئاگاداری وردەکاری دامەزراندنی ئەو هێزە نوێیە نییە بە تۆمارکردنی ناوی گەنجان بۆ ئەوەی بخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
کە پارتی خواستی هەیە ئەگەر ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان ئامادەبن ناوی خۆیان تۆماربکەن، ئەوا هاوشێوەی هێزەکانی یەکەی 70 و 80، کە سەر بە پارتی و یەکێتین، پارتی سۆسیالیستیش هێزی یەکەی 90 دابمەزرێنێت، بەڵام لەژێر فەرمان و ڕێنمایی پارتی سەرپەرشتی ئەو هێزانە بکرێن بۆ ئەو مەبەستەش هەموو ئاسانکارییەک بۆ پارتی سۆسیالیست ئەنجام دەدرێت.
بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر دامەزراندنی ئەو هێزە نوێیەی پارتی سۆسیالیست، پەیوەندی بە ڕێبین محەمەد حاجی مەحمود، هەروەها چەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی ئەو پارتەوە کرد، بەڵام ئامادە نەبوو هیچ وردەکارییەک لەسەر تۆمارکردنی ناوی گەنجان ئاشکرابکات. [1]