پرسەنامەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان
بۆ کۆچی دوایی
خالید ماملێخالید ماملێ ناسراو بە (هێدی)
بەڕێز خانەوادەی (خالید ماملێ) ناسراو بە (هێدی)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (خالید ماملێ ) ی ناسراو بە (هێدی) کوڕی هونەرمەندی گەورەی گەلەکەمان، خوالێخۆشبوو (محەمەدی ماملێ ) مان بیست.
بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەس وکار و بنەماڵە بەڕێز و نیشتیمانپەروەرەکەتان دەکەین و، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین سەبووری و ئارامی بە خانەوادە و ئێمە و خزم و دۆستانتان ببەخشێت و لە خەم و ئازار و کۆستی دیکە بە دوور بن و، گیانی کۆچکردوویش بە بەهەشتی بەرین شادبکات.
[1]
انا للە وانا الیەراجعون
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
8ی2ی2023
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!