$#بزووتنەوەی گۆڕان# لەسەر دۆخی ناوخۆیی خۆیی و هۆکاری شکستی ئەو بزووتنەوەیە لە دواهەمین هەڵبژاردندا دەڵێت:$
- هۆکاری ناوخۆیی و تاکتیکی بزووتنەوەی گۆڕان هۆکاری سەرەکی بوو کە کورسیمان نەهێنا
- لەو چوارچێوەیەدا بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو دۆخەی تێی کەوتوین؛ چەند هەنگاوێکمان گرتەبەر و ئۆباڵی شکستەکەشمان گرتەئەستۆ، کە هەر ئەبێ واش بێ، بەشێوەیەک بە قۆناغێکی سەختی ڕێکخراوەیی تێپەڕین و ئومێدمان بۆ سەرکەوتن لە دەستنەدا.
- #بزووتنەوەی گۆڕان# بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە بۆ هەستانەوە بەردەوامە و لەسەر پڕۆژە و ئامانجەکانی خۆی سوورە. بەو مەرجەی هەموومان بە یەکەوە بمانەوێ خواست و ویستی جەماوەرەکەمان لەبەرچاوبگرین و هەنگاوەکانمان وەڵامگۆی پێداویستیەکانی هاونیشتمانیان و گۆڕانخوازان بێت.
- دوور لە گیانی ڕق و بەرژەوەندی کەسیی؛ بە گفتوگۆیەکی ڕاشکاوانە و بەرپرسانە دەتوانین ئەم دۆخە چەق بەستووە تێپەڕێنین.
- داوا لە هاونیشتمانیان و هەموو کارەکتەر و هەڵسوڕاوان و دەنگدەران بکەین، کە پێکەوە بە خۆداچونەوەیەکی زانستی و بابەتیانە بکەین، بە هەمان گیانی ڕابردوو دەست پێبکەینەوە.
- هەر هەنگاو و بڕیارێکیش بۆ ئەو مەبەستە پێویست بکا، با بە یەکەوە بەرپرسیارێتی و دەرهاویشتەکانی داهاتووی بزووتنەوەکە بگرینە ئەستۆ، وا بکەین متمانەی دەنگدەرەکانمان و هاووڵاتیانی کوردستان بەدەست بهێنینەوە. [1]