پسپۆڕان هۆشدارییاندا لەوەی کە هەندێک خواردن و خواردنەوە هەیە دەبێتە هۆی نیشتنی چەوریی لە خوێنبەرەکان و زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ.
هەروەک بەگوێرەی بابەتێک لە پێگەی کۆنستلوی تایبەتمەند بە بابەتە پزیشکییەکان بڵاویکردۆتەوە، ئەو خۆراکانە هەوکردن لە جەستەدا درووستدەکەن و بەتێپەڕبوونی کات دەچنە ناو میکانیزمەکانی خەستکردنەوە و بە کڵۆبوونی خوێن خۆشدەکەن و دواجار دەبنە هۆی درووستبوونی جەڵدەی دڵ.
$هەربۆیە پێگەکە ڕێنماییداوە لەپێناو بەدووربوون لەو مەترسییانە، خۆ لەو خۆراکانەی خوارەوە بەدووربگرین:$
- نانی سپی و برنج و خواردنە لە قوتونراوەکان.
- ژەمە خێراکان و بە هەویرکراوەکان و پسکیت و پەتاتەی سوورەوەکراو.
- خواردنەوە غازییەکان و شەکردارەکانی تر.
- هەموو جۆرە شیرینییەکان.
- چەورییە دەستکردەکان، وەک ڕۆنە جیاوازەکانی ناو تەنەکە.
- گۆشتی سوور و پڕۆسێسکراو.
وەک دەزانرێت هەوکردنی جەستە ڕێگای سرووشتیی چارەسەرکردنی خانەکانی جەستەیە لە تەنە دەرەکییە نامۆکان، بەڵام هەندێک خۆراک دەبێتە هۆی درووستکردنی هەوکردنی درێژخایەن و تووشکردنی جەستە بە نەخۆشیی مەترسیدار. [1]