بە گورگان خواردووی دا.
گورگ: ئاژەڵێکی دڕندەی کێویی گۆشتخۆرە، بێ ئامانە و دەست لە هیچ ئاژەڵیک ناپارێزیت، گەر ڕانەمەڕی چنگ بکەوێت ملی سەرتاپایان دەشکێنێت پاشان دانەیەک دەخوات، پەندەکە واتە: سەری بە فەوتان دا. بۆ کەسێک بەکاردێت لەپێناوی بەرژەوەندی خۆیدا سەری کەسێک بکات بە قوردا.[1]