هەنار میوەیەکی هاوینی بەتامە و خواستێکی زۆری لەسەرە و دەتوانرێت بە چەندین شێوە بخورێت، وەک شەربەت یان تێکەڵکردنی لەگەڵ زەڵاتە، هاوکات ئەم میوەیە دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی خۆراکی بەسوود کە بۆ جەستە گرنگە، دەکرێت لێرەدا ئاماژە بە گرنگترین ئەو سوودانە بکەین:
- دابەزاندنی بەرزە پەستانی خوێن.
- باشکردنی تەندرووستیی دڵ و لولەکانی خوێن.
- ڕێکخستنی ئاستی شەکری ناو خوێن.
- دابەزاندنی کۆلیسترۆڵی زیانبەخشی ناو جەستە.
- باشکردنی پڕۆسەی هەرس و کارکردنی ڕیخۆڵەکان.
- کەمکردنەوەی ڕێژەی هەوکردنەکانی جەستە.
- سووتاندنی چەوریی جەستە و دابەزاندنی کێش.
- باشکردنی مەزاج و باری دەروونی مرۆڤ و چارەسەرکردنی خەمۆکیی.
- چارەسەری بێهێزیی و لەشداهێزان دەکات.
- کەسانی بەساڵاچوو لە تووشبوون بە زەهایمەر دەپارێزێت.
- سیستەمی بەگرریی جەستە بەهێز دەکات و ئاستەنگ بۆ گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان دادەنێت.
- بۆ ئافرەتی دووگیان و تەندرووستیی کۆرلەپە بەسوودە.
- ڕێگری دەکات لە تووشبوون بە هەوکردنی پڕۆستات.
- چارەسەری لاوازی سێکسیی ئافرەتان و پیاوان دەکات. [1]