بەڵا لە شرواڵێ شڕت، کوڕی کەس نابێ بە کوڕت.
وەجاخی ڕوون لە کۆمەڵگەدا بە خێزانێک یان بنەماڵەیەک دەوترێت کە خاوەنی کوڕ بن، گەر ماڵێک کوڕیان نەبێت یان تەینا خاوەنی کچ بن، لە کوردەواردا پێیان دەوترێت وەجاخیان کوێرە، پەندەکە بە یەکێک ئەوترێ کە خۆی کوڕی نەبێت و بە کوڕی کچەکەیەوە شانازی بکا و خۆی بادات. [1]