بە گورگیان وت: ئەمڕۆ نۆرەی شوانیتە، وتی: بەخوا پێم پەتییە.
گورگ: ئاژەڵێکی دڕندەی کێویی گۆشتخۆرە، بێئامانە و دەست لە هیچ ئاژەڵیک ناپارێزیت، گەر ڕانەمەڕی چنگ بکەوێت ملی سەرتاپایان دەشکێنێت پاشان دانەیەک دەیانخوات، پەندەکە بە یەکێک ئەوترێ کە کارێکی پێبسپێری بۆ ئەوەی ئەنجامیبدات، بە دڵ پێی خۆش بێت بەڵام بە زمان بڵێ ناتوانم. [1]