سەرچاوەیەک لە #بزووتنەوەی گۆڕان#ەوە، هۆکاری بڵاوکردنەوەی بانگەوازی ئاشتەوایی بزووتنەوەکەی ئاشکراکرد.
چەند ڕۆژێکە هەوڵەکان چڕکراوەتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرکردە ناڕازییەکانی گۆڕان و گفتوگۆکانیش بەردەوامی هەیە.
لەو ماوەیەدا قسە لەگەڵ زۆربەی سەرکردە ناڕازییەکانی گۆڕان، کراوە دەستپێشخەرییەکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان خراوەتەڕوو، بۆ چارەسەری کێشەکان.
ئەو بانگەوازەی ڕۆژی چوارشەممە #08-02-2023# بەناوی گۆڕانەوە بڵاوکرایەوە، وەک دەستپێشخەرییەکی فەڕمی بووە، بۆ ئەوەی بەرپرسانی ئێستای گۆڕان نیازپاکی خۆیان لە چارەسەری کێشەکانی گۆڕان ڕابگەیەنن. [1]