برا حەزناکا برا لەخۆی پیاوتر بێت، بەڵام حەزدەکات کوڕی لەخۆی پیاوتر بێت.
سرووشتی کۆمەڵایەتی کەسەکان بە جۆرێکە کە هەر یەکەو دەیەوێت یان بەپێی توانا کار بۆ ئەوە دەکات کە لە هەمووان باشتربێت، تەنانەت لە براکان، هەرچەندە لەنێوان براکاندا پەیوەندی خوێن هەیە و لەیەک بنەماڵە و بەرەبابن، بەڵام کاتێک پیاوێک کوڕی دەبێت، ئارەزوودەکات کە کوڕەکەی کەخۆی باشتر بێت.[1]