برا چیایەکی گرانە.
بەشێکی زۆری کۆمەڵگەی کوردەوار هێشتا لە قوناغی کۆمەڵگەی سرووشتیدایە، جۆر ژیان لەم کۆمەڵگەیەدا، شوانکارەیی و کشتوکاڵییە، پێویستە ئەندامانی خێزان زۆر بن، بۆ ئەوەی دەرەقەتی کاری زۆر بێن، کاتێکیش ئەندامانی خێزان زۆر دەبن، ژمارەی براکان زیاددەکەن، بەدیوێکی تردا دەبنە پشتوپەنای بەهێز بۆ یەکتر. [1]