برا برا یە، بازاڕ جیایە.
برا هەرچەندە زۆر بێت، لەکاتی کاروکەسابەتدا، سرووشتی کۆمەڵگە وایە کە دەبێت هەر یەکەیان کیسە و گیرفانی خۆی جیابێت، یان لە ماڵ و مڵکدا واباشە هەریەکە و بەشی خۆی دیاربێت، بۆ ئەوەی کێشە و ناخۆشی درووستنەبێت، واتە: ماڵ جیایی یان کیسە جیایی پەیوەندی نێوان براکان کەمناکاتەوە.[1]