بدە لە هەرد، مەدە لە پردی نامەرد.
هەرد: دەشتودەری چۆڵ و وشک، جێگەیەک کە دەکرێت مرۆڤ تێیدا ونبێت، لەپێناوی گەشتن بە ئامانجدا، بەناو هەرد و چۆڵەوانیدا بڕۆیت، لە بێکەسی و داماویدا مرۆڤ بمری، باشترە لەوەی پەنا بۆ کەسانی نامەرد ببەیت و بەسەر پردی نامەردا بپەڕێتەوە و شەرمەزاری پیاوی نامەرد بیت. [1]