بدە ڕەنج، بخۆ گەنج.
ڕەنج: ماندوبوون. گەنج: دەستکەوتی ماندووبوون، لە کۆمەڵگەدا کەسانێکی زۆر هەن، سەرتاپای ژیانیان خەریکی کار و ماندوبوونن، بۆ ئەوەی سەر بۆ کەس نەوینەکەن، بەدەستهاتی خۆیان بژین، بۆیە لەسەرەتای ژیانیانەوە ڕەنج دەدەن و دواتر بەرەکەی دەخۆن، واتە: لە ژیاندا تا هیلاک نەبی، دەستکەوت بەدەست ناهێنی. [1]