بخۆ بەردێکی ڕەش، بکە خەوێکی گەش.
لەپێناوی خۆشی پاشەڕۆژدا، لە ئێستادا هەموو ناخۆشییەک بچێژە. واتە: مرۆڤەکان بۆ ئەوەی ئاییندەیان خۆیان و منداڵەکانیان ڕوون بێت، دەبێت لەو کاتەی کە گەنجن و ئازان، ئیشوکار بەردەوام بکەن، هەرچەندە کارەکە قوورس و گران بێت، بۆ ئەوەی لە ژیانی قۆناغی داهاتوویاندا بێکێشە بژین.[1]