ناونیشانی پەڕتووک: ڕۆشنبیریی منداڵان
ناوی نووسەر: #ڕەزا شوان#
نەخشەسازی بەرگ و ناوەوە: ئومێد محەمەد
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
چاپخانە: کارۆ
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
بە تیراژی (500) دانە لە چاپخانەی کارۆ لە سلێمانی چاپکراوە.
ئەو پەڕتووکە (244) لاپەڕەیە، کە (84) ناونیشان و بابەتی لەخۆگرتووە، لەبەر زۆریی ناونیشانەکان، تەنیا ئاماژە بە چەند ناونیشانێک دەکەین، کە ئەمانەن:
(چەمک و پێناسەی ڕۆشنبیری، گرنگی و سوودەکانی ڕۆشنبیریی گشتی، ڕۆشنبیری ڕاستی کێیە؟، ڕۆشنبیریی منداڵان، چەمک و ڕۆشنبیریی منداڵان، گرنگترین ئامانجەکانی ڕۆشنبیریی منداڵان، سوودەکانی ڕۆشنبیریی منداڵان، هۆیەکانی دواکەوتنی ڕۆشنبیریی منداڵانی کوردستان، منداڵانی کورد و فرە ڕۆشنبیریی لە هەندەران، سوودەکانی پەروەردەکردنی منداڵان بە فرە ڕۆشنبیری، گرنگترین هۆکارەکانی ڕۆشنبیریی منداڵان، کتێخانەی ماڵەوەی منداڵان، ڕۆژنامە وگۆڤاری منداڵان، ئەدەبی منداڵان، چیرۆکی منداڵان، شیعری منداڵان، پێگەی سروود لە ئەدەبی منداڵانی کورد، سوودەکانی گۆرانی بۆ منداڵان، شانۆی منداڵان، ڕۆژی جیهانی منداڵان، جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی منداڵان... هتد) .
کۆتایی:
لە کۆتاییدا دەتوانین بڵێین خوێندنەوەی ئەو چوار پەڕتووکە لەبارەی ئەدەب و هونەر و ڕۆشنبیریی منداڵان، گرنگ و پێویستە بۆ ئەوانەی، کە لە دنیای منداڵان خزمەت دەکەن و دەیانەوێ باشتر کار بکەن، چونکە ئەو چوار پەڕتووکە بریتین لە: (1148) لاپەڕە، بۆیە لە ئەنجامی خوێندنەوەی ئەو چوار پەڕتووکەدا، لایەنی ڕۆشنبیریی و زانیارییت زیاتر دەبێ لەبارەی جیهانە ڕەنگین و جوانەکەی منداڵان. [1]