ناونیشانی پەڕتووک: ئەدەب و چیرۆکی منداڵان
ناوی نووسەر: د. کەیفی ئەحمەد
شوێنی چاپ: #هەولێر#
چاپخانە: زانکۆی سەڵاحەددین
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
$باسی پەڕتووک$
پەڕتووکی (ئەدەب و چیرۆکی منداڵان) لە نووسینی: د. کەیفی ئەحمەدە، کە (190) لاپەڕەیە و بە تیراژی (500) دانە لە چاپخانەی زانکۆی سەلاحەددین - هەولێر، چاپکراوە، ئەم پەڕتووکە لەلایەن ئەکادیمیای کوردی، بە ژمارە (447) بڵاوکراوەتەوە، لە پێشەکی و پێنج بەش پێکهاتووە، کە بەم شێوەیەیە:
بەشی یەکەم: (ئەدەب و ئەدەبی منداڵان، ئەدەب، گرنگترین ڕەگەزەکانی ئەدەب، ئەدەبی منداڵان و ئەدەبی گەوران، ئەدەبی منداڵان، چۆن بۆ منداڵان بنووسین؟، کورتەیەکی مێژوویی ئەدەبی منداڵان، سیماکانی ئەدەبی منداڵان، قۆناغەکانی گەشەی منداڵ، کاریگەریی ئەدەب لەسەر کەسێتی منداڵ، هۆکارەکانی خوێندنی ئەدەبی منداڵان، ئامانجی ئەدەبی منداڵان، ئەرکی ئەدەبی منداڵان، گرنگی ئەدەبی منداڵان) .
بەشی دووەم: (چیرۆکی منداڵان، بنەمای هەڵبژاردن و دانانی چیرۆکی منداڵان، مەرجەکانی نووسینی چیرۆکی منداڵان، ڕەگەزەکانی بنیاتی هونەریی چیرۆک، جۆرەکانی چیرۆکی منداڵان بەپێی ناوەرۆکیان، جۆرەکانی چیرۆک لەڕووی ڕوخسارەوە، ئامانجە پەروەردەییەکانی چیرۆکی منداڵان، گرنگی خوێندنەوەی چیرۆک بۆ منداڵان) .
بەشی سێیەم: (شیعری منداڵان، شیعری منداڵان و گەوران، سیماکانی شیعری منداڵان، ئامانجەکانی شیعری منداڵان) .
بەشی چوارەم: (گۆرانی و سروودی منداڵان، جۆرەکانی سروود و گۆرانی، بابەتەکانی سروود و گۆرانی، سیماکانی گۆرانی منداڵان، ئەرکی گۆرانی منداڵان، مەرجە دەروونیی و پەروەردەییەکانی گۆرانی منداڵان، ئامانجی سروود و گۆرانی لەباخچەی ساوایاندا، ئامانجی سروود و گۆرانی منداڵان) .
بەشی پێنجەم: (شانۆی منداڵان، شانۆ، شانۆی منداڵ، کاریگەریی شانۆ لەسەر منداڵ، ڕوخساری شانۆی منداڵان، ئەرکی بنیاتنەرانەی شانۆی منداڵ، میکانیزمی کارکردن لە شانۆی منداڵدا، دەرهێنان لە شانۆی منداڵاندا، ڕۆڵی منداڵ لە شانۆی منداڵاندا بەم شێوەیە جێبەجێ دەکرێت) . [1]