بچییە خوراسان، هەر دێیەوە سەر کەوڵ و کاسان.
خۆراسان: خاکی دووەمی کوردانە، دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی وڵاتی ئێستای ئێرانەوە، بە کوردخانە ناسراوە، هەزاران ساڵە کورد لەوێ دەژی. کەوڵ و کاسە: مەبەست لە ماڵ و حالی خێزان و بنەماڵەیە، هەر چەندە دوور بڕۆیت هەر دەگەرێیتەوە، یان پێ لە بەڕەی خۆت زیاد ڕاکێشی، لە کۆتاییدا قاچ هەر هەڵدەکێشیتەوە. [1]