برای داک جیازە، وەک ماری بێ ئیجازە.
دایک برا، واتە: ئەو دوو برایەی کە یەک دایکیان هەیە بەڵام هەر یەکەیان لە باوکێکی جیاوازن، واتە: دایکێک کە دوو جار مێردی کردبێت، لە هەر پیاوێک کوڕێکی هەبێت، کوڕەکان وەک مارن لەگەڵ یەک. لەگەڵ یەک هەڵناکەن و خێر و خۆشی یەکتریان ناوێت، بەکوورتی چاویان بەیەک هەڵنایەت.[1]