برسێتی و نەبوونی شێر ئەکا بە ڕێوی.
شێر؛ ئاژەڵێکی دڕندەی گۆشتخۆرە، بەهێزە و لە ئەفسانەی کوردیدا بە پاشای دارستان دانراوە، هەروەها ڕێوی: ئاژەڵێکی فێڵاوی و تەڵەکەبازە، پەندەکە مەبەست لە کەسیکی خاوەن دەسەڵات و بەهێزە، بەهۆی ڕووداوەکانی ڕۆژگارەوە لاواز بووبێت و دەسەڵاتی لەدەستدابێت، بووبێتە کەسێکی نەبوو.[1]