برنج و ڕۆنی ببێ، دایکی چێشتی خاس ئەکا.
هەموو شتێک پێویستی بە کەرەستە و مادەی سەرەتایی و پێودانگی خۆی هەیە، پەندەکە مەبەستی کەسێکە کە هەموو کەرەستەکانی چێشتلێنانی لەبەردەستایە، کەچی چێشتەکەی زۆر پوخت و جوان نییە، کەسیش هەیە نیوهێندەی ئەو کەرەستەی لەبەردەستا نییە، کەچی چیشتی بەتامتر و پوختترە.[1]