ناونیشانی بابەت: ڕۆڵی گرنگی مامۆستایان
ئامادەکردن: #ڕەزا شوان#
مامۆستایان خاوەنی پیرۆزتین پەیامن، ﮪەر ئەم پەیامەشە، پیرۆزی بە پیشەی مامۆستایی بەخشیوە. مامۆستایان چرای هەمیشە داگیرساون، ڕێی تارێکی و نەزانین و دواکەوتن بۆ کەسانی تر ڕووناک دەکەنوە. دڵسوزی و ماندووبوونیان بێ سنوورن. هەمیشەش دەبەخشن بێ ئەوەی کە چاویان لە وەرگرتن و لە پاداشت و خەڵات بێت.
(نیلسون ماندێلا) دەڵێت:”مامۆستای باش وەک مۆم وایە.. خۆی دەسووتێنێت تا ڕێگا بۆ کەسانی تر ڕووناک بکاتەوە”.
میری شاعیرانی عەرەبیش ئەحمەد شەوقی بە ڕەچەڵەک کوردە دەڵێت:”ﮪەستە لەبەر مامۆستا شکۆدارییە.. ﮪێندەی نەمابوو مامۆستا ببێت بە پەیامبەر”.
مامۆستایان پێشمەرگەی کوڵنەدەر و خۆڕاگر و گیانبەخشی مەیدانی پەروەردە و فێرکردنن، هەڵگرانی ئاڵای ﮪیوا و گەشبینی و پێشکەوتن و داﮪێنانن. مژدەبەخشی داﮪاتوویەکی گەشترن بۆ کورد و کوردستان. بە چەکی زانست و زانیاری، بەرگری دەکەن. نەوە لە دوای نەوە پێدەگەیەنن. لە هەموو وڵاتانی جیﮪاندا، مامۆستایان بەردی بناغە و کاریتە و کۆڵەکە بەﮪێزەکانی بنیاتنانی شارستانی و پێشکەوتن و داﮪێنان و گۆڕانکارین. گەر گەلان بە زانا و دانا و ناوداراران و داﮪێنەرەکانیانەوە شانازی بکەن، نابێت ئەوە لەبیربکەن کە هەموو ئەم هەڵکەوتووانە، لەپێشا قوتابییانی مامۆستایان بوونە. ئەوان بە درووستی پەروەردەیان کردن و بە باشی فێریان کردن. بە زانست و زانیاری هەمەچەشنە زاخاوی بیر و ﮪۆشیان دان.
شاعیر (جبران خەلیل جبران) دەڵێت:”نیشتمانەکان لەسەر شانی سێ کەس بنیات دەنرێن: جووتیاران خۆراکیان بۆ دابین دەکەن.. سەربازان دەیان پارێزن.. مامۆستایانیش پەروەردەیان دەکەن”.
ئەسکەندەری ماکدۆنیش دەڵێت:”من قەرزاری باوکمم چونکە ئەو ژیانی بۆم دابین کرد.. قەرزاری مامۆستاکەشم چونکە ئەو ژیانێکی نوێی بۆم دابین کرد”.
مامۆستایان لە مێژووی هەر نەتەوەیەکدا، ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەریان هەبووە و ﮪەیە. ﮪەردەم ﮪێمایەک بوونە لە ﮪێماکانی پێشکەوتن و گۆڕانکاری و داﮪێنان. بۆیە مامۆستایانی باش و دڵسۆز، پارەیەکی دەگەمەنن و بە ئاسانی دەست ناکەون. لە دوای ﮪەر داﮪێنەرێک یا بیرمەندێکی مەزنەوە، مامۆستایەک ﮪەیە. گەلێ لە کەسایەتییە جیﮪانییە هەڵکەوتوو و ناسراوەکان، بە شانازییەوە باس لە کاریگەریی مامۆستاکانیان دەکەن، لە ماوەی ساڵانی خوێندنیان لە قوتابخانەدا. کەواتە کاریگەریی مامۆستایان لە قوتابخانەدا، تەنیا بۆ ساڵێک و دووان نییە، بەڵکوو بە درێژایی ژیان، کاریگەرییان لەسەر قوتابییان ﮪەیە و کاڵ نابێتەوە. ﮪونەری وانەوتنەوەش، ﮪونەری یارمەتیدانە بۆ دۆزینەوە و داﮪێنان.
وتەیەکی چینی دەڵێت:”مامۆستاکان دەرگاکان دەکەنەوە.. بەڵام دەبێت خۆت بچیتە ژوورەوە”.
بێگومان مامۆستایان، ڕۆڵێکی سەرەکی و گرنگ و کاریگەریان لە بنیاتنانی کەسایەتی درووست و لە ڕەوتی ژیانی ئەمڕۆ و داﮪاتووی قوتابییاندا ﮪەیە. زیاتر لە هەموو کەسێک کاریگەریان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە. چونکە هەر لە منداڵییەوە ئاشنا و تێکەڵیان دەبن. لە میانەی ئەو زانست و زانیارییە هەمەچەشنانە و ڕۆشنبیرییانەی بۆیان دەگوازنەوە، لە ڕوواندنی ڕەوشت و ڕەفتاری درووست و پەسەند و بەﮪای بەرز و پرانسیپە مرۆڤایەتییەکان، لە ڕوواندنی ﮪەست و سۆز و خۆشەویستی و ﮪاوبەستەبوونیان بۆ نەتەوەی کوردمان و بۆ کوردستانی نیشتمانی جوان و شیرینمان لە ناخیاندا. پێویستە مامۆستایان خۆیان لەم ڕووەوە، نموونە و پێشەنگ و سەرمەشقی باشبن. تا قوتابییەکانیان چاویان لێبکەن و لێیانەوە فێربن. چونکە قوتابییان زۆر شت لە مامۆستاکانیانەوە وەردەگرن و فێریان دەبن.
لە ئێستادا لە ﮪەر پۆست و پایەیەکدا بین، پێویستە بە ئەمەک بین و ڕۆڵ و ماندووبوونی مامۆستا دڵسۆزەکانمان لەیاد نەکەین. هەمیشە ڕێز و پێزانینمان بۆ ماندووبوون و بەخشینیان هەبێت. ئەمەش کەمترین شتە بەرانبەر بە بەخشینی ئەو مامۆستا دڵسۆزانەمان کە ئەوان بەردی بناغەی کەسایەتی و ژیانیان بۆ داناین و کلیلەکانی سەرکەوتنیان داینێ. ئەو مامۆستا کوردستان پەروەرانەمان، کە فێری ئەلفوبێی کوردایەتی و مەردایەتییان کردین. فێری کوردستان پەروەرییان کردین.
(گای کاوساکی) دەڵێت:”گەر لەسەربێت کە کەسێک لەسەر سەکۆی پەیکەرێک دابنێیت.. پەیکەری مامۆستایان دابنێ، چونکە ئەوان پاڵەوانانی کۆمەڵن”.
بۆیە مامۆستایان ڕۆڵێکی گرنگ و هەستیار و چارەنووسسازیان، لە ڕەوتی ئەمڕۆ و داهاتووی گەلاندا هەیە. مامۆستایان بەرپرسن لە گواستنەوەی ڕۆشنبیری و ڕەوشتە نایاب و درووستەکان، بۆ نەوەکانی ئەمڕۆ و داﮪاتوو لە کومەڵگاکانیاندا. مامۆستاکان بەرپرسن لە درووستکردن و ئامادەکردنی نەوەیەکی نوێی متمانە بەخۆ، کە بتوانن لەگەڵ کاروان و ڕەوتی تازە و پێشکەوتنەکانی بواری تەکنەلۆژیای نوێدا دەربەرن. بۆ ئەوەی نەوەیەکی درووست پێبگەیەنن، کە شایەنی ئەوە بن لە داهاتوودا، بتوانن ببن بە سەرکردەی کارامە و لێﮪاتوو و کاروباری کوردستان بەڕێوەبەرن. بتوانن بەرپرسیارێتی ﮪەڵگرن. بتوانن ڕووبەڕووی ئەو کێشانە ببنەوە کە دێنە ڕێیان.
مامۆستایان ئەو جووتیارە دڵسۆز و لێهاتووانەن، کە زەوی بەیاری نەکێڵراوی ﮪۆش و دەروونی منداڵەکانمان دەکێڵن و بە تۆوی زانست و زانیاری و ڕۆشنبیری و بە ڕەوشت و ڕەفتاری جوان و درووست و بە بەﮪای بەرز نایاب و بە ﮪيوا و بە ڕۆحی کوردستان پەروەری و دڵسۆزی و تێکۆشان و بە گەشبینی تۆوی دەکەن. تا بێنە بەرﮪەم و داﮪاتوویان گەشتر و ژیانیان خۆشتربێت.
لە ئەمڕۆدا لە سایەی شۆڕشی تەکنەلۆژیا و داﮪێنانی نوێدا، ئەرکی پەروەردەکرن و فێرکردنی منداڵان قورستر بووە. پێویستییان بە مامۆستایانی شارەزا و ئاگاداری ئەم گۆڕانکاری و داﮪێنانانە ﮪەیە. چونکە منداڵانی ئەمڕۆ زۆرزانتر و زیرەکتر و چاوکراوەترن. نەوەی تەلەڤزیۆنی ڕەنگاوڕەنگ و ئینتەرنێت و ئایپاد و ئایفۆنی زیرەکن. مامۆستایانی ئەم سەردەمە پێویستییان بە شێواز و ڕێبازی وانەوتنەوەی تازە ﮪەیە. بۆ گەیاندنی پەیامەکانیان بە قوتابییەکانیان.
مامامۆستایانی خۆشەویستی کوردستان، زیادەڕۆیی ناکەم کە دەڵێم ئێوە بە ڕاستی جیاوازن و کەموێنەن. ئەگەر چاوخشانێک بە مێژووی تێکۆشانتان بکەین. بۆمان دەردەکەوێت کە پڕە لە خەبات و قارەمانێتی و گیانبەخشین و لە هەڵوێستی جوامێرانە. ئێوە لە ڕاپەڕین و شۆڕشەکانی کوردستان، پێشرە و ڕابەربوون، پێشمەرگەی گیان لەسەردەست بوون، سەرخەتانە لە سەنگەرەکانی پێشەوەی بەرگریدا، قارەمانانە بەرگریتان لە کورد و کوردستان لە دژی داگیرکەرانی ڕەگەزپەرست دەکرد. چەندین داستانی قارەمانێتی نەمری بە خوێنی ئاڵی ئێوە تۆمارکران. ئێوە بە دەستێکتان چەکتان هەڵگرتبوون و بە دەستەکەی تریشتان پێنووس و پەڕتووکتان ﮪەڵگرتبوون، لە پەنای شاخەکان و لەناو ئەشکەوت و دێیەکاندا منداڵانی فێرخوازی کوردتان فێردەکرد.
لە خەباتی نﮪێنی ناو شارەکانی کوردستانیشدا، ئێوە دینەمۆی خەبات و تێکۆشان بوون. داگیرکەرانتان هەراسان کردبوون و شەوانە گورزی گورچک بڕتان لێیان دەدا. ئێوە لە قوربانیدان و زیندانی و ئەشکەنجەداندان و سێدارەدان دا پشکی شیرتان هەیە.
ئێوە لە شۆڕشەکاندا پێشمەرگەی دلێری هەڵمەتبەری شیر ئاسایی بوون. لە ئاشتیشدا، هەڵگری چەپکە نێرگزی خۆشەویستی و ئاشتی و برایەتی بوون و دەبوونەوە بە پێشمەرگەی بواری پەروەردە و فێرکردن. ئەمە باوەر و ڕێبازی نەگۆڕاوتانە.
ئێوە لە هەموو کەسێک خۆراگرترن، بە نیوە مووچە و بە چارەگە مووچە و بەبێ مووچەش، بە سکی برسی و گیرفانی بەتاڵەوە، بایکۆتی خوێندتان نەکرد. بەمەش لاپەڕەیەکی ترتان لە دڵسۆزیتان بۆ کورد و کوردستان تۆمارکرد. بۆیە ئێوە لە هەموو کەسێک ویژدان ئاسوودەترن.
مێژووی بێ گەردتان، سەرتاپا پڕە لە سەروەری و شکۆداری و لە دڵسۆزی.
ڕێز و پێزانین خۆشەویسی گەلەکەمان بۆ ئێوەی مامۆستایانی دڵسۆز، بەرزترین میدالیای ڕێز و پێزانینە. شایەنی ئەوەن کە لە بەردەمی قوتابخانەکانتاندا، لە زێر پەیکەری ڕێزلێنان و یادگاری بۆ یەکە بە یەکتان درووستبکرێت. [1]