=KTML_Bold=لاهور شێخ جەنگى:
کوردستان جێناهێڵم، کێ بە کودەتا هاتووە، دەبێ بە کودەتاش بڕوات=KTML_End=
#لاهور شێخ جەنگى# سەرەڕاى فشارەکانى سەرى بۆ بەجێهشتنى هەرێمى کوردستان، بەڵام دواین وەڵامى ئەوەبووە کە ئامادە نییە هەرێمى کوردستان جێبهێڵێت.
لاهور شێخ جەنگى، هاوسەرۆکى پێشووى #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# دواى ناردنى پەیام بۆى و لەگەڵ ئەو فشارانەى لە ماوەى چەند مانگى ڕابردوو کرایە سەرى وەڵامى ڕەسمى بۆ بەرپرسانى یەکێتى ئەوە بووە کە چۆن دواى ڕووداوى هەشتى تەمموز نەڕۆیشت ئێستاش #10-02-2023# بە هیچ شێوەیەک ئامادەیى نییە هەرێمى کوردستان جێبهێڵێت.
لاهور شێخ جەنگى ئاماژەى بەوە کردووە، کێ بە کودەتا هاتبێت دەبێ بە کودەتاش بڕوات، بۆیە ئامادە نییە سازش لە مافەکانى خۆى بکات. [1]