یەکێتی، دەیەوێت ڕۆڵی لە گۆڕانکاری دەستووری ئێراق هەبێت
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دەیەوێت ڕۆڵی هەبێت لە هەمواری دەستووری ئێراق و بۆ ئەوەش داوایەکی ئاڕاستەی محەمەد شەیاع سوودانی سەرۆک وەزیران کردووە.
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سەردانەکەی بۆ
بەغدابەغدا داوای لە محەمەد شەیاع سوودانی کردووە، ڕۆڵیان پێبدرێت لە هەوڵەکان بۆ گۆڕانکاری و هەمواری دەستووری ئێراق.
قوباد تاڵەبانی داوای کردووە،
بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی وەک نوێنەری یەکێتی بەشداربێت لە هەموارو گۆڕانکارییەکانی دەستووری ئێراق، کە سەرۆک وەزیران بەم نزیکانە دەستیپێدەکات.
لەبارەی وەڵامی سەرۆک وەزیران بۆ ئەو داوایە، محەمەد شەیاع سوودانی داوای کردووە، قوباد تاڵەبانی وەک نوێنەری حکومەتی هەرێم بەشداربێت لە گۆڕانکاری و هەمواری دەستوور، بەو پێیەی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان، داوای کردووە، نوێنەری هەرێم لەو پرسەدا لە حکومەت دیاریبکرێت، نەک لە حیزب.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 888 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!