ناونیشانی بابەت: جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا بە چی و بە کوێ دەگات؟
ئامادەکردن: #ڕەزا شوان#
هەموو ئەو قسانەی کە شرۆڤەکارانی سیاسی و شارەزایانی سەربازی دەربارەی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا وتوویانە، گەیشتوون بەو ئەنجامەی کە دیار نییە ئەم جەنگە بە چی دەگات و چۆن و کەی کۆتایی دێت. چونکە وەکوو دەڵێن “شەڕ بە تەقەیەک دەستپێدەکات.. بەڵام بە ﮪەزاران تەقە ڕاناگیڕێت”. گەر ئەم جەنگە درێژە بکێشێت ڕاستەوخۆ و ناڕاستوخۆ، پریشکی گەلی لە وڵاتان و گەلانی کەش دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا دوانزە ڕۆژە بەردەوامە، تا دێت شەڕەکە دژوارتر و دڕندانەتر دەبێت، تا دێت ژمارەی قوربانیان لە سەربازانی هەردوولا و لە خەڵکی سڤیلی ئۆکرانیا زیاتر دەبێت، پێشبینی ئەوەش دەکرێت کە نزیکەی (15) ملیۆن ئۆکرانی دەربەدەر و ئاوارەی وڵاتانی ئەوروپا ببن. چونکە تادێت چەکی قورستر و کوشندەتر و کاولکەرتری تێدا بەکاردەﮪێنن. ژمارە کۆژار و بریندارکراو زیاتر دەبن. ئەمەیە ڕاستی شەڕ، چونکە شەر پیاسەکردن و گەشت نییە، شەڕ کوشتن و کاولکردن و ماڵوێرانییە، لە شەڕدا ڕەوشت و مرۆڤایەتی و ویژدان بوونیان نییە و تەنﮪا ناون. لە شەڕدا یاسا و ڕێسا و ڕێکەوتنە نێودەوڵەتییەکان و نێونەتەوەییەکان هەموویان بە درۆدەکەونەوە و دەبنە مەرەکەبی سەر کاغەز و ﮪیچی تر. نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتیش دوو ڕێکخراوی، بێ دەستەڵاتن. لەوە زیاتریان لەباردا نییە، کە لە بەیان نامەیەکدا لۆمەی شەڕ و لایەنی شەڕﮪەڵگیرسێنەر بکەن. مافی ڤیتۆش وایکردووە کە بڕیارەکانیان سەنگیان نەبێت.
لە جەنگدا نە سنووری سیاسی دەوڵەتان پیرۆز و ئارامە، نە ژیان و ماڵ و سامان و ئابڕووی خەڵکیش پارێزراوە. بەزاندنی سنووری سیاسی و ڕەوشتی و یاسایی و مرۆڤایەتی و یژدانی و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و ژنان و منداڵان و ﮪەموو ڕێکەوتنەکان و جاڕنامە و بڕیارە نێودەوڵەتی و نێونەتەوەییەکان. لەلایەن وڵاتە زلﮪێزە داگیرکەرەکانەوە پێشیل دەکرێن، گوێ بە ڕەوشت و بە ﮪیچ یاسایەک نادەن.
ئەم جەنگە، شەڕێکی تەوەریییە، لەنێوان ئەمریکا و ڕووسیادا شەڕێکی لاسەنگ بوونە. هەریەکەیان دەیەوێت ببێت بە تاک تەوەر و باڵادەست و سەنگداربێت. بڵانسی ﮪێز بە لای خۆیدا سەنگەلا بکات. ئەگەر چیش لەسەر قوربانیدان و تێوەگلانی گەلان و وڵاتانی بێ ﮪێز و شەڕنەخوازیش بێت. گرنگ بە لایانەوە بەرژەوەندییەکانی خۆیانە، کاریش بە چەمکی تیۆری میکافیلی دەکەن”ﮪۆیەکان پاکانە بۆ ئامانج دەکەن”. ﮪەر ئەم بۆچوون و بەرژەوەندی پەرستییە و لەخۆبایی بوونیان و سەنگەلای ﮪێز و داﮪێنانی چەکی کوشندەی کۆمەڵکوژی و بە سەربازیکردنی دەوڵەت و خۆ بە زلﮪێز زانین و ﮪاوپەیمانی و بە بەرەبوون و گەلەکۆمەیی لە یەکتری و ئارەزووی جەنگ و داگیرکردن و تاقیکردنەوەی چەکە داﮪێنراوە تازەکانیان لەسەر خەڵکی سڤیل و ئاوەدانی ساڵەﮪای ساڵ و چاوبڕینە سامان و خێروبیری وڵاتان و گەلانی بێ ﮪێزتر. بوونە ﮪۆی هەڵگیرساندنی دوو جەنگی جیﮪانی وێرانکەر، تەڕ و وشکیان سووتاند و بە ملیۆنان مرۆڤی سڤیل و بێتاون بوونە قوربانی ئەم دوو جەنگە، لە دواییشدا سەرکردەکانی شەڕ، تەوقەیان لەگەڵ یەکتریدا کرد و بە زەردەخەنەوە لەسەر مێزی گفتوگۆدا دانیشتن، وەک ئەوەی نە بایان دیبێت و نە باران. دەبوایە سەرکردەکانی دوای ئەم دوو جەنگە، وانە و پەندیان لە ئەنجامەکانیان وەربگرتایە و ﮪەموو بایەخێکیان ئاوەدانکردنەوە و خۆشگوزەرانی گەلەکانیان بوایە، نەفرەتیشیان لە شەڕ و شەڕخوازان بکردایە. ئەو هەموو بوودجە زەبەلاحەیان بۆ پێشبڕکێی چەکی ئەتۆمی و وێرانکاری تەرخان نەکردبایە. بەڵام بە داخەوە، لە دوای ئەم دوو جەنگەشەوە، هەر خەریکی خۆئامادەکردن بۆ جەنگێکی تر، بێ ئەوەی گوێ بە ئەوەبدەن کە ئەنجامەکەی چی ئەبێت و نابێت.
لە ئەمڕۆشدا گەلی ئۆکرانیا باجی شەڕێکی قورس دەدات، هێشتا ئەنجەمەکانی دیارنییە کە بە کوێ دەگات. ﮪەرگیز چاوەڕوانی ئەنجامێکی باش لە جەنگ ناکرێت، جگە لە زیان. تا ئەمڕۆش ﮪیچ گەلێک وەکوو گەلی کوردی بێدەرەتانمان، ئازار و قوربانی و ماڵوێرانی و سەرگەردانی و داگیرکاریی و تاڵاو و ژەﮪراوی جەنگی نەچێشتووە.
ئەم جەنگە، تەنیا شەڕێکی سەربازی نییە، بەڵکوو، شەڕێکی ئابووری و سیاسیشە.
ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژاوا، دەیانەوێت لە ڕێی (گەمارووی ئابووریی) ەوە، چۆک بە ڕووسیا دابدەن و زیانێکی گەورەی ئابووری پێبگەیەنن. ڕووسیاش سزا ئابوورییە نیودەوڵەتییەکان لە دژی، بە (راگەیاندی شەڕ) دەزانێت.
ڕووسیا چاوی بڕیوەتە سامانی ئۆکرانیا، چونکە ئۆکرانیا زەوییەکی بە پیتی هەیە وە دەوڵەتێکی کشتوکاڵی بەﮪێزە، بە تایبەتیش لە بەرهەمﮪێنان و ناردنی گوڵەبەڕۆژە و ڕۆنی گوڵەبەڕۆژە و گەنم و جۆ و گەنمە شامی. کانی بەنرخیشی زۆرە. ئۆکرانیا شوێنێکی و جیۆسیاسی و ستراتیژی گەورەشی ﮪەیە. کەوتۆتە سەر (دەریا ڕەش) و پێگەیەکی بازرگانی گەورەی ﮪەیە. بۆڕی گازی ڕووسیاش بۆ ئەوروپا بە ناو خاکی ئۆکرانیادا تێدەپەڕێت.
ئامانجی ڕووسیا لە داگیرکرنی ئۆکرانیا، تەنﮪا ئەو ترسە نییە کە ئۆکرانیا ببێت بە ئەندام لە پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) . گەر وابوایە کە لتوانیا و موڵداڤیاش کە دوو دەوڵەتی ﮪاوسنووری ڕووسیان و بوون بە ئەندام لە ناتۆدا، هەریەکەش لە سوید و نەرویج و فنلەندا و تورکیاش کە ئەندامی ناتۆن و ﮪاوسنوورن لەگەڵ ڕووسیادا. ڕووسیا ﮪیچ کاردانەوەیەکی بەرانبەر بە ئەندامێتی ئەم دەوڵەتانە نەبووە.
ئۆکرانیا کە دەوڵەتێکی سەربەخۆیە و ئەندامێکە لە کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان، مافی ئەوەی ﮪەیە، بەئازادی ﮪەچ بڕیاریک لە بەرژەوەندی گەل و وڵاتەکەی بدات. ئەی چۆن نەترسێت، کە ڕووسیا لە ساڵی (2014) ەوە (دوورگەی قەرم) ی ئۆکرانیای داگیرکردووە و خستوویەتە سەر ڕووسیا، ئێستاش هەوڵی ئەوە دەدات کە هەموو خاکی ئۆکرانیا داگیربکات و حکوومەتەکەی بڕووخێنێت و حکوومەتێکی جاشی سەر بە ڕووسیا لە ئۆکرانیا دابمەزرێنێت، بۆ ئەوەی دەست بەسەر سامانەکانی ئۆکرانیادا بگرێت. بەڵام بە ئاسانیش ئەمەی بۆ ناچێتە سەر. چونکە سووپا وگەلی ئۆکرانیا دەست لە قوربانیدان هەڵناگرن و درێژە بە بەرگریکردن لە وڵاتەکەیان دەکەن. وەک چۆن ئەفغانییەکان ڕووسیایان ناچارکرد کە ئەفغانستان بەجێبﮪێڵن. لەو بڕوایەدام لە ئۆکرانیاش ﮪەر هەمان چارەنووسیان بەسەردێت.
پێم وایە کە ڕووسیا بەم زووانە بە ﮪێزێکی تایبەتی زیاتر و دەبابەی زۆرتر و لەژێر بۆردوومانێکی چڕی فرۆکە و موشەک باراندا، شاری (کیڤ) ی پایتەختی ئۆکرانیا دەگرێت. بەڵام ڕووبەڕووی بەرگرییەکی توندی سووپا و خۆبەخشانی ئۆکرانیا دەبێتەوە و گوژراو و بریندار و ئاوارەیی و کاولکردنێکی زۆری لێدەکەوێتەوە. ناڕەزایی و ڕقێکی زیاتری دەوڵەتان و گەلانی جیهانی لێدەکەوێتەوە. تا ئەوەش ڕوونەدات نازانین هەڵوێست و کاردانەوە و سزای ئەمریکا و ناتۆ و وڵاتانی ئەورۆپا و جیﮪان بەرانبەر بە ڕووسیا چی دەبێت و چی سزایەکی زیاتری دەدەن. جیﮪانێکی نوێش دێتە کایەوە.
جەنگی ڕووسیا لە ئۆکرانیا، زەنگێکی مەترسیدارە، گەر درێژە بکێشێت، تەشنە دەکات و زۆر ناوچەی ڕۆژﮪەڵاتی ناوەڕاست دەگرێتەوە. لەوانەیە (کۆماری چین) یش پەلاماری (تایوان) بدات، تورکیاش پەلاماری باشووری کوردستان بدات، بە بیانووی ئەوەی کە (مووسڵ) و (کەرکووک) دوو پارێزگابوونە سەر ئیمپریالیزمی عوسمانی داگیرکەر بوون.
ڕووسیا و ئۆکرانیا گەر بیانویستایە و بەرژەوەندیی ﮪەردوو لایان ڕەچاو بکردایە، دەیانتوانی کێشەکانی نێوانیان، لە ڕێی گفتووگۆ و دیپلۆماتییەوە چارەسەر بکردایە و نەگەیشتبایە بە ئەم جەنگە، کە نازانرێت بە چی دەگات؟ بەڵام تا درێژە بکێشێت لە بەرژەوەندیی ﮪیچ لایەکیان و هەموو جیﮪانیشدا نییە. گەر ئێستاش بە بڕوا و نێت پاکییەوە دانووسان بکەن، لە بەرژەوەندی ﮪەردوو لایانە، وەکوو دەڵێن: زیان لە نیوەشی بگەڕێتەوە ﮪەر باشە. تا ڕۆژێک زووتر شەڕەکەیان ڕابگرن باشترە و زیانی کەمتر دەبێت.
لە ڕاستیشدا ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپاش وەکوو پێویست ﮪەوڵی ڕاگرتنی ئەم شەڕەیان نەداوە، بەڵکوو ﮪەندێکیان وەکوو ﮪەوادارانی یاریی تۆپی پێ لەنێوان ﮪەڵبژاردەی دوو وڵاتدا، بوونە بە تەماشاکەر، کە کامیان شەڕەکە دەباتەوە.
ئەم چیرۆکەم دێتەوە یاد: کە دوو منداڵ شەڕیان دەکرد.. پیاوێکی ڕیش سپی لە دیاریان وەستابوو و زەق زەق سەیریانی دەکرد.. پیاوێکی تر لە دوورەوە بینییانی و ﮪاواری لە پیاوە ڕیش سپییەکە کرد و وتی: ئەری مامە گیان، تۆ لای خۆی ڕیشت سپییە، دەبینیت ئەو دوو منداڵە شەڕ دەکەن. بۆ ناوبژیان ناکەیت و لێکیان ناکەیتەوە؟! پیاوە ڕیش سپییەکە وەڵامی دایەوە و وتی: کابرا، تا بە شەڕیانم دا، خەریک بوو شەق بەرم. جەنابتش دەتەوێت بە ئاسانی ناوبژیان بکەم و لێکیان بکەمەوە.
پێویستە ﮪیوادار و خوازراوی ئەوە بین، کە ئەم جەنگە تەشنەنەکات و گەورەتر نەبێتەوە و نەگاتە جەنگی ڕۆکیتی کێشوەربڕی ئەتۆمی. ببێت بە جەنگی سێیەمی جیﮪانی، ئەگینا ڕۆژێکی ڕەش چاوەڕێی سەرجەم مرۆڤایەتی دەکات.
لە شارەزایەکی چەک و جەنگیان پرسی، ڕا و بۆچوون چییە، لە بارەی جەنگی جیهانی سێیەم؟ لە وەڵامدا وتی: من ﮪیچ ڕایەکەم لە بارەی جەنگی سێیەمی جیﮪانییەوە نییە.. بەس ئەوەتان پێدەڵەم، ئەگەر بێتو جەنگی سێیەمی جیﮪانی ﮪەڵبگیرسێت، دەبێت جەنگی چوارەمی جیﮪانی بە شەڕە بەرد بکرێت.
نەفرەت لە شەڕ و شەڕخوازان. [1]