ناونیشانی بابەت: زوو ئاوهاتنەوە (زوو ڕەحەتبوون)
ئامادەکردن: د. #ڕەنج بیلال کاکەیی#
زوو ئاو هاتنەوە لە پیاواندا ڕوودەدات کاتێک زووتر ئاوی دێتەوە لە کاتی سێکس دا، یەکێکە لەو کێشانەی قەلەقی و بێتاقەتی و ناڕەحەتی درووست دەکات.
- هەوکردنی غودەی دەرەقی و هەوکردنی پرۆستات دەکرێت هۆکاری ئەم حاڵەتە بن.
- لە 3 پیاو - 1 پیاو تووشی ئەم حاڵەتە دەبێت لە کاتێک لە کاتەکانی ژیانیدا.
- زوو ئاو هاتنەوە ئەگەر زوو زوو ڕوونەدات ئەوا پێویست ناکات بکرێتە کێشە.
$پیاوێک لەوانەیە تووشی زوو ئاوهاتنەوە بوبێت ئەگەر:$
1- هەمووکات یان زۆربەی کات لەنێوان 1 بۆ 3 دەقیقە دوای دخول (چونە ناوەوەی زەکەر بۆ ناو زێ) ئاو بێتەوە.
2- کەسەکە ناتوانێت ئاوهاتنەوەی درەنگ بخات لە کاتی سێکس دا زۆربەی کات یان هەموو کاتەکان.
3- کەسەکە هەست بە بێتاقەتی و بیزاربوون دەکات و دەیەوێت دووربکەوێتەوە لە سێکس کردن بەهۆی ئەم حاڵەتەوە.
4- درووستبوونی کێشە لەنێو هاوسەراندا بەهۆی ئەم حاڵەتەوە.
زوو ئاو هاتنەوە، حاڵەتێکە چارەسەری هەیە، ڕێگاکانی وەکوو دەرمان و ڕاوێژکردن و ڕێنمایی و هەندێک تەکنیکی تایبەت کە پزیشک بۆت دیاری دەکات یان بە ڕێگای نەشتەرگەری یان فیڵەر چارەسەری حاڵەتەکە دەکات. [1]