ناو: محەمەد
ناوی باوک: #سۆران# لەتیف
ساڵی لەدایکبوون: #26-09-2003#
شوێنی لەدایکبوون: #چەمچەماڵ#
$ژیاننامە$
محەمەد سۆران لەتیف، نووسەر و شاعیری کورد.
لە ڕێکەوتی 26-9-2003 لەچەمچەماڵ لەدایکبووە.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی تەواو کردووە.
یەکەم شیعری لە تەمەنی 13 ساڵیدا نووسیوە.
دواتر لە ساڵی 2018 بەتەواوی دەستی کردووە بە نووسین.
بۆ ماوەی 7 ساڵ لە چەند ڕێکخراوێک وەک ئەندام و خۆبەخش کاری کردووە و لە چەندین چالاکی بەشداری کردووە.
چەندین شیعری لەلایەن هونەرمەندەکانەوە کراون بۆ گۆرانی.
چەند لێکۆڵینەوە و وتار و شیعرێکی لە گۆڤار، ماڵپەڕ و ڕۆژنامەکانی ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان و ئێراق بڵاوکراونەتەوە.
دەرچووی بەشی ژمێریاری لە #پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ# ساڵی 2024.
خوێندکاری بەشی کوردی لە #زانکۆی چەرموو#.
خاوەنی دوو بڕوانامەی نێودەوڵەتی لە بوارەکانی: ڕاگەیاندن و مامۆستای سەرکەوتوو.
$ئەو شوێنانەی کە نووسینەکانی بڵاوکردووەتەوە:$
1-کوردستان، ڕۆژنامەکانی: #کوردستانی نوێ#، #هەولێر#، #خەبات#، سیروان.
گۆڤارەکان: هەڵمەت، #دیالۆگ#، #وانەر#، #گوڵچن#، #زمان و زار#.
2-لە ئێراق، ڕۆژنامەکانی: المشرق، الحقیقە.
3-لە ئێران، ڕۆژنامەی ڕۆژان لە شاری #سنە#.
گۆڤاری لەداوێنی ئاربەبا لە شاری #بانە#.
4-لەجەزائیر ڕۆژنامەی کوالیس.
5-لە لەندەن گۆڤار و ماڵپەڕی ئاژانسی الحدث.
$ئەو خەڵاتانەی وەریگرتووە:$
1-لە ساڵی 2021 خەڵاتی لاوی ساڵ بەپلەی یەکەم لەسەر ئاستی کوردستان.
2-لە ساڵی 2022 براوەی چالاکی قوتابخانەکان لەسەر ئاستی پەروەردەی چەمچەماڵ و دەوروبەری بەپلەی یەکەم بۆ ئەدەبی ڕەوانبێژی.
3-لە ساڵی 2024 براوەی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی وڵاتانی میسر، مەغریب، جەزائیر، سوودان، ئێراق و هەرێمی کوردستان پێشبڕکێی شیعری لاوانی تەمەن 17 بۆ 30 ساڵان لە بواری کوردی و عەرەبی و تورکمان لە شاری #کەرکووک# ئەنجامدرا.[1]