کاتێک ئەبینە دایک با خۆمان فەرامۆش نەکەین
ئێمەی ژن کە ئەبینە دایک خۆمانمان بیرەچێت بوونی ژن بوونمان بیرەچێتەوە بەردەوام لەبیری ماڵومنداڵ و میوانین کاتێک ئەڕۆینە بازاڕ تەنیا لەبیری پێداویستییەکانی منداڵەکانمان و ماڵەکەمانین بەیانیان کە لە خەو ھەڵەستین یەکەم شت بیری لێبکەینەوە چی چێشتێک لێبنێن بۆ نیوەڕۆ ھەتاپێش نان خواردنی بەیانی و پێش دەموچاوشۆردنیش.
ئێمەی ژن پێویستە لەپاڵ گرنگی دان بەماڵ و منداڵ بیرێکی خۆشمان ھەبێت تابوونی ژن ببوون لە ناخمان گەشە کات.
گرنگیدان بە پاکوخاوێنیمان
گرنگیدان بە پۆشینی جلەکانمان
گرنگیدان بە خواردنمان
دواتر گرنگیدان بە ماڵ و منداڵ و میوان.
[1]
ئەمیرە ئەنوەرئەمیرە ئەنوەر