ناونیشانی بابەت: پڕۆژەی ڕووپێوی چەند ناوچەیەکی شوێنەواریی شارۆچکەی
کۆیەکۆیە جێبەجێ دەکرێ
ئامادەکردنی:
هەڵمەت بتوێنیهەڵمەت بتوێنی
بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری کۆیە بە هاوکاریی تیمێکی زانکۆی کۆماری چیک، کاری ڕوپێوکردنی چەند ناوچەیەکی شوێنەواریی سنووری کۆیە جێبەجێ دەکات.
هێمن نەعمان، لە فەرمانگەی شوێنەواری کۆیە، بە (باسکورد) ی ڕاگەیاند: کارەکە لە سنووری سکتان،
دۆڵی سماقوڵیدۆڵی سماقوڵی،
دێگەڵەدێگەڵە (عەلیاوە) ی سنووری کۆیە جێبەجێ دەکرێ، کە بەهاوبەشیی لەگەڵ تیمی زانکۆی (پاڵاچکی ئۆڵۆمۆک) ی کۆماری چیک، بۆ ماوەی پێنج ساڵە و بریتییە لە ڕووپێوکردنی ناوچە شاخاوییەکانی باکووری شارۆچکەی کۆیە، کە لە ڕووپێوییەکانی پێشتری سنوورەکەمان بەسەر نەکرابوونەوە.
وتیشی: کارەکان بە پشتبەستن بە وێنە سەتەلایتییەکانی وەک (کۆرۆنا هێکساگۆن) و بەکارهێنانی (GPS) و (Drone) دەبێت، کە سەرژمێری ناوچە شوێنەوارییەکان و پۆلینکردنیان بەپێی سەردەمەکانیان و دیاریکردنیان لەسەر نەخشەیەکی تایبەت و دواتر درووستکردنی ئەپێکی ئۆنڵاینیی تایبەت بە پڕۆژەکە و تۆمارکردنی زانیاری دەربارەی پێگە شوێنەوارییەکان لەخۆ دەگرێت.“
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,462 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!