بزنی گەڕۆڵ لە سەرچاوەی ئاو ئەخواتەوە.
گەڕۆڵ: گەڕ بۆ گیاندار بەکاردێ (فەرهەنگی خاڵ) گەڕۆڵ یان گەڕی جۆرێک نەخۆشییە تووشی ئاژەڵی بزن دەبێت، کێشی کەم دەبێت و لاواز دەبێت، پەندەکە بە یەکێکی بێ نرخ و ناکەس ئەوترێ کە بەفڕوفیڵ یان بە ساختەچیتی شوێنێکی بەرزی گرتبێ کە شایەنی ئەو شوێنە نەبێت. [1]