بزنمان نەدیوە، پشقلمان دیوە.
بزن ئاژەڵێکی بزۆز و عەجوولە، سەر بە هەموو شوێنێکدا دەکات، واتە: بزن کاتێک دەچێتە ناو هەرێزی کەسیکەوە و پوشوپاوەن دەخوات و دەڕوات، خاوەن هەریز بزنەکە نابینێ بەڵام پشقلەکەی دەبینێت، بۆیە گلەیی لە شوان دەکات، کورد لەم بارەیەوە دەڵێت: گەر بزنمان نەدیبێت لە هەرێزێ، پشقلمان دیوە لە پەرێزێ، بۆ کەسێک بەکاردێت لەکارێکدا خۆی لە تۆ بەشارەزاتر بزانێ. [1]