بڵێ ماست ڕەشە، باوەڕی پێ ئەکەم.
ماست: بەرهەمی سپیایی ئاژەڵە، کابانی گوندیی یان دەوارنشین درووستی دەکەن، پەندەکە بۆ کەسی ڕاستگۆ بەکاردێت، لە کۆمەڵگەدا هەمەچەسن مرۆڤ هەیە کە هەریەکەیان بە جۆرێک پەروەردەکراون، هەیانە سەرڕاست و ڕاستگۆن، هەیانە لە ئاستی بەرژەوەندییەکانی خۆی کە لێی باریک دەبێتەوە، ڕاستی لە زمانی ناوەرێت.[1]