سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی پێشمەرگەی دێرین #سەلام فەقێ عەلی# دەکات.
دەقی پرسەنامەکە:
بەڕێزان کەسوکار و خانەوادەی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین (سەلام فەقێ عەلی)
کۆچی دوایی کاک سەلام، پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی یەکێتی لە گەرمیان لەدڵەوە نیگەرانیکردین.
بۆ ئەم خەمە قووڵە پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە نموونەی خەبات و قوربانیدانن.
لەخوای گەورە داواکارم ڕۆحی هەڤاڵی کۆچکردوومان شاد بکات و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
#بافڵ جەلال تاڵەبانی#
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
[1]