ناونیشانی بابەت: دەستکەوتەکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە پەڕتووکێکى نوێدا
لە بەرگ و چاپێکى جیاکراو و ناوازەدا، #بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى# پەڕتووکێکى نوێى دەرکرد کە دەستکەوت و هەواڵى چالاکییەکانى ساڵى 2022ی تێیدا چاپکراوە.
ئامادەکاران لە پێشەکى پەڕتووکەکە وتارى کلدو ڕەمزى ئۆغنایان داناوە کە لەکاتى وەرگرتنى پۆستى بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى پێشکەشیکرد، و تێیدا ئاماژەى بەوەکردووە: ئێمە ئەمڕۆ لە بەردەم سەردەمێکى نوێی کاروانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى داین، بەو هیوایەى کە پڕ بێت لە کار و چالاکی لە گشت بوارەکان.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە پلانەکانماندایە کە ساڵى 2022 ناوازە و پڕ بێت لە دەستکەوت و ساڵانى جیاواز و دەسکەوتى زیاترى بە دوایدا بێت، بە هاوکارى گەلەکەمان و هاندانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، بە خودى سەرۆکى حکوومەتی هەرێم یکوردستان ڕێزدار مەسرور بارزانى، بە پشت بەستن و هاندانى وەزارەتەکەمان، وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان، کە هەمیشە هاندەرى سەرەکیمان بووە سەرەڕاى قەیرانە داراییەکان، تاوەکو ئەم دەستکەوتنانە ببنە جەختکەرەوەى کارى جیدى لەپێناو جێبەجێکردنى ئەم پلانە لەسەر ئەرزى واقیعدا.
جێگاى ئاماژەیە، ئەم پەڕتووکە لە ئامادەکردنى بەشى ڕاگەیاندنى بەڕیوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانییە، لە (254) لاپەڕەى قەبارە گەوەرە پێکهاتووە و هەواڵى چالاکییەکانى بەڕێوەبەرایەتى بە زمانەکانى سریانى، کوردى، عەرەبى و ئینگلیزى لە خۆ دەگرێت، پەڕتووکەکە بە وێنەى ڕەنگاوڕەنگ ڕازێنراوەتەوە کە خوێنەر دەگوازێتە کەشوهەواى چالاکییەکان بە هەموو ئەو ماندوبوون و داهێنانەى کە تێدا بەدی کراوە.[1]