لە دیدارێکدا کە
نوخشە ناسیحنوخشە ناسیح، قائیمقامی پارێزگای
هەڵەبجەهەڵەبجە و
وەهاب هەڵەبجەییوەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی تەندرووستی و ژیانی تاقانەکانی هەڵەبجە و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی کرا و لە چەند خاڵێکدا تاقانەکان خواست و داواکارییەکانیان خستەڕوو.
لەبەرانبەردا
بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی پشتیوانی خۆی و یەکێتی بۆ داواکارییەکانیان خستەڕوو و ڕایگەیاند، ئێوە ڕۆڵەی ئێمەن و لە هەموو قۆناغەکانی ژیاندا لەگەڵتان دەبین و پشتیوانتانین. کار لەسەر هەموو داواکارییە ڕەواکانتان دەکەین و نوێنەرانمان لە هەرێم و
بەغدابەغدا بەدیهێنەری مافەکانتان دەبن. ئەو خوشک و برایانەشمان کە تەندرووستییان ناجێگیرە و پێویستیان بە هاوکاری هەیە، بێگومان بەدەنگەوەهاتنی خێرامان دەبێت و لەخزمەتتاندا دەبین.
هەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ ئاماژەی بە مێژووی خەبات و قوربانییەکانی هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان کرد و وتی، بەدرێژایی مێژوو هەڵەبجەییەکان نموونەی خەبات و تێکۆشان بوون لەپێناو کوردستان و لەرووی فەرهەنگیشەوە مێژوویەکی درەوشاوی هەیە. وتیشی، کیمیابارانی هەڵەبجە بۆ هەمیشە لە یادەوەریماندا ئامادەیی هەیە و هەموو خزمەتەکانی ئێمە بارتەقای قوربانییەکانی ئێوە نییە. بۆیە بەڵێنتان پێدەدەم هەرشتێک لەتواناماندا بێت بۆ خزمەتی ئێوە ئەنجامی دەدەین..
[1]