یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، داوای گەڕاندنەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ
کەرکووککەرکووک دەکات و بۆ ئەوەش پڕۆژەیەک دەخاتە بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق.
یەکێتی بە بیانووی زۆربوونی چالاکییەکانی چەکدارانی داعش لە ناوچە جیاوازەکانی پارێزگای کەرکووک هێزی پێشمەرگە بگەڕێنرێتەوە بۆ ئەو پارێزگایە.
بۆ ئەو مەبەستە پەڕڵەمانتارانی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەران، پڕۆژەیەک ئامادە دەکەن و دەیخەنە بەردەم سەرۆکایەتی پەڕڵەمان، تا کاری لەسەر بکات.
سەردانەکەی ئەم دواییەی
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی بۆ کەرکووک و کۆبوونەوەی لەگەڵ پەڕڵەمانتاران و بەرپرسانی حیزبەکەی لەو شارە پەیوەندی بەو بابەتەوە هەیە و دەیانەوێت لە ماوەی داهاتوودا، بۆ ئەو پرسە هەنگاوەکان خێراتر بکەن.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 630 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!