بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ترسی لە پشتگیرییەکانی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان بۆ
لاهور شێخ جەنگیلاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی پێشووی حیزبەکەی هەیە.
بافڵ تاڵەبانی لە میانی گفتوگۆکانی لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی و بەشێک لەلایەنە شیعییەکانی ئێراق، باسی پشتگیرییەکانی پارتی بۆ لاهور شێخ جەنگی کردووە.
بافڵ تاڵەبانی لەو گفتوگۆیانە ترسی خۆی لەو پشتگیرییانە نەشاردووەتەوە و جەختیکردووەتەوە، کە ئەگەر ئەو پشتگیرییانە بەردەوام بن، کێشەی گەورەی بۆ درووست دەکەن.
بافڵ تاڵەبانی هەر لە گفتوگۆکانی جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە دەستوەردانەکانی پارتی لە کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی وایکردووە، لاهور شێخ جەنگی بەهێز بێتەوەو کارتەکانی لە دژ بەکاربهێنێت.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 865 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!