بوو بە ئاردی ناو دڕکان.
بووە ئاردی ناو دڕوو.
ئارد: مەبەست لە هاڕاوی دانەوێڵەیە کە زۆر وردە و دەکرێت بە نان، دڕوو یان دڕک: مەبەست لە هەر جۆرێکی دڕکە کە لە دەشتودەر دەڕوێت، ئارد لە ماڵدا لەهەر شوێنێک ڕۆبکرێت کۆدەکرێتەوە بەڵام گەر کەسێک ئارد لە دەشتودەر بەناو دڕکدا بڵاوبکاتەوە و بیپرژێنێت، کەس ناتوانێت کۆیبکاتەوە. بە شتێک ئەوترێ کە پەرشوبڵاو بێتەوە، بە کەس کۆنەکرێتەوە. [1]