بوو بە سەگی ناو گەنم.
گەنم دوای دوورینەوە و جەنجەڕکردنی لەسەر جۆخین کۆدەکرێتەوە کە بەری ڕەنج و ماندوبوونی ساڵێکی جووتیارە، ئامادەدەکرێت بکرێتە ئەمبار یان بفرۆشرێت، پێش ئەوە ئاژەڵێک یان سەگێک بچێتە ناوی پیسی بکات، پەندەکە مەبەستی لە ناکەسێکە کە کارێکی باش خراپ و وێرانبکات و لەسەری خۆی ناشرین بکات.[1]