بوو بە کێچ و چووە گوێچکەیەوە.
کێچ: گیانەوەرۆچکەیەکی بچووکە، لە ئەنجامی پیسی درووستدەبێت، بچێتە گوێچکەی هەر کەسێک بێزاریدەکات، بەڵام پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە بۆ حەزوو ئارەزوو یان بۆ بەرژەوەندی خۆی زۆر سەربکاتە سەر کەسێک، بە جۆرێک کە تەنگی پێهەڵچنێت و بێتاقەتی بکات، کورد وتەنی کونەمشکی لێبکات بە قەیسەری.[1]