#شێخ نەهرۆ کەسنەزانی#، سەرۆکی تەریقەتی عەلییەی قادری کەسنەزانی لە جیهان، نێوەنگیری لەنێوان #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# دەکات.
چەند ڕۆژێکە شێخ نەهرۆ کەسنەزانی دەستی بە هەوڵە نێوەندگیرییەکەی کردووە و هەوڵەکەشی بەردەوامی هەیە.
کۆبوونەوەکەی ڕۆژی نۆی شوباتی نێوان سەرۆکی تەریقەتی عەلییەی قادری کەسنەزانی لەگەڵ #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیوەندی بەو هەوڵە نێوەنگیرییەوە هەبووە..
شێخ نەهرۆ بۆ ئەو مەبەستە قسەی لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانیش کردووە و دوای گفتوگۆ لەگەڵ ئەوان سەردانی سەرۆکی حکومەتی کردووە. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,076 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!