لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سیاسی و ئەمنیی وڵات گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە بەردەوامی هەماهەنگی و پشتیوانییەکان کرایەوە بۆ سەرخستنی کارنامەی حکومەت و هاریکاری زیاتری هێزە ئەمنییەکانی هەرێم و ئێراق لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە.
#بافڵ تاڵەبانی# ئاماژەی بە بەهێزترکردنی دامەزراوە ئەمنییەکان و بەرئەنجامی هەماهەنگییە سەربازی و هەواڵگرییەکان کرد و ڕایگەیاند، هەوڵەکانی ڕابردوومان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵک ئەنجامی ئەرێنی و دڵخۆشکەری هەبووە و دەبێت لە داهاتووشدا بە هەمان ڕۆحییەت و سیاسەتێکی نیشتمانییەوە ڕووبەڕووی تیرۆر بوەستینەوە و مەترسییەکان دووربخەینەوە.
هەروەها بافڵ تاڵەبانی سوپاسی دەستەی حەشدی شەعبی کرد لەبەرانبەر پێشکەشکردنی هاوکارییەکانیان بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی سووریا و بەهاناوەچوونیان. [1]